ZNA- هەولێر
ئێران ئەو دامەزراوە و کەسایەتییانە بە پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار دەکات و گەمارۆیان دەخاتە سەر.
کۆماری ئیسلامیی ئیران گەمارۆی خستە سەر کۆمەڵێک دامەزراوە و کەسایەتیی سەر بە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و بریتانیا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دوو راگەیاندراوی جیاوازدا ڕایگەیاند پێنج دامەزراوە و 10 کەسایەتیی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و 4 دامەزراوە و 13 کەسایەتیی بریتانیا دەخاتە لیستەی گەمارۆکانەوە و لەمەودوا فەرمانبەرانی ئەم دامەزراوانە و هەروەها ئەو کەسایەتییانە ڤیزەی هاتوچۆ بۆ ئێرانیان پێ نادرێ و دارایییەکانیان لە سنووری ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئیراندا دەستی بەسەردا دەگیرێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە ئەم کەس و دامەزراوانە بە هۆی پشتیوانی کردنیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هاندانی خەڵک بۆ توندوتژی و تیرۆر و پەرەپێەدانی ڕق و قین کە بوووەتە هۆی ئاژاوە و تەندوتیژی لە دژی خەڵکی ئێران گەمارۆیان خراوەتە سەر.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |