ZNA – هەولێر
ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەفتەیە بڕیارنامەی دەرکرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەخرێتە دەنگدانەوە
ڕۆبێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هیچ مانایەکی نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەندامی کۆمیسیۆنێک بێت کە باس بە پەرەپێدانی مافی ژنان دەکات لە حاڵیکدا کە ئێران خۆی ڕێک پێچەوانەی ئەم ئامانجە دەجووڵێتەوە.
ڕۆبێرت ماڵی بە ئاماژەکردن بەوەی پێکهێنانی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ئێران هەنگاوێکی زۆر گرینگە جەختی کردەوە کە ئەمریکا ڕۆژی چوار شەممە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێ.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |