ZNA – هەولێر
ڕۆژنامەی زە سەن ی بەریتانیای بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو زریانە بەفرەی چەند ڕۆژێکە بەریتانیای گرتووەتەوە بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی وەک لەندەن و کامبریج گەشتەکانیان ڕاگرت.
ڕۆژانەمی زە سەن باسی لەوەشکرد، بەهۆی هەڵوەشانەوە گەشتەکان و دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆکردن لە بەشێک لە شارەکانی بەریتانیا، ژمارەیەک گەشتیار لەناو فڕۆکەخانەکاندا گیریانخواردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ 15 پلە ژێر سفری سیلیزی و بارینی نزیکەی 10 سانتیمەتر بەفر لە بەریتانیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و ڕەوانەکردنی دەیان کەسی دیکە بۆ نەخۆشخانەکان.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |