English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بڕیارەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا، رووسیا بڕێکی زۆر نەوتی هەناردەی چین و هیندستان دەکات
2022-12-13 [08:19 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاماری کۆمپانیای ڤۆرتێکسا بۆ بەدواداچوونی وزە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرایناوە هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ هیندستان 14 هێندە و بۆ چینیش دوو هێندە زیادیکردووە.

شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا کە لە 24 ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، ئەمریکا و بەریتانیا پابەندبوون بە کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی نەوتی خاو لە رووسیا، یەکێتیی ئەوروپا سەرەتای ئەم مانگە لەسەر قەدەغەی هاوردەی نەوتی رووسیا رێککەوت، کۆمەڵەی وڵاتانی G7ـیش بڕیاریدا نرخی نەوتی رووسیا بە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریبکات. 

لەگەڵ هەنگاوی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی هاوردەی نەوتی رووسیا، ئەو وڵاتە بەدوای کڕیار لە شوێنێکی دیکەدا گەڕا و نرخێکی کەمتری پێشکەش کردووە وەک هەوڵێک بۆ فرۆشتنی نەوتە خاوەکەی.
 

بەپێی ڤۆرتێکسا، لە مانگی ئاداری 2021ـدا هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ هیندستان گەیشتە 35 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. 

لە ماوەی شەڕی ئۆکرایناشدا، هەناردەی نەوتی رووسیا لەڕێی دەریاوە بۆ هیندستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 959 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەوەش 14 هێندە زیادیکردووە. بەپێی ئامارەکە، ئێستا رووسیا زیاتر لە 20٪ـی نەوتی هیندستان پڕدەکاتەوە.

حکومەتی هیندستان بە تووندی بەرگری لە بازرگانی نەوتی خۆی لەگەڵ رووسیا دەکات و دەڵێت، دەبێت نەوت لەو شوێنانە هاوردە بکات کە هەرزانترینە. 

بەپێی ڤۆرتێکسا، جگە لە هیندستان، هاوئاهەنگییەکانی کرێملین لە بواری وزە لەگەڵ چینیش پەرەی سەندووە، هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ چین لە 670 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە مانگی شوباتەوە بۆ 1 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە مانگی تشرینی دووەمدا زیادیکردووە. 

هەر لەو ماوەیەدا، هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ تورکیا لە 110 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 327 هەزار بەرمیل زیادبووە.

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad