ZNA-هەولێر حەیان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ساڵی 2023 به سه‌رۆكی ڕێکخراوی ئۆپیک هەڵبژێردرا، هەروەها نه‌سیر عه‌زیز جه‌بار نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوه‌كه، به سه‌رۆكی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشان كرا
لە دانیشتنی ڕۆژی 12 ی ئەم مانگە وه‌زیرانی نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیک، له كوه‌یت، حەیان عەبدولغەنی وەک سه‌رۆكی خولی نوێی ڕێکخراوەکەیان هه‌ڵبژارد.
هاوکات هەر لە دانیشتنەکەدا، نه‌سیر عه‌زیز جه‌بار نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوه‌كه، به سه‌رۆكی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق سووره له‌سه‌ر كاراكردنی رۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و داڕشتنی روانگه‌ی نوێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی واقیعیانه.
عەبدولغەنی باسی لەوەشکرد، وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، رۆڵێكی گه‌وره و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ریان له بازاڕی نه‌وتی جیهاندا هه‌یه، ده‌توانن رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت له به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی له بازاڕی جیهانی نه‌وتدا.
وتیشی، ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی رووبه‌ڕووی بازاری نه‌وتی جیهان ده‌بنه‌وه، ئاڵنگاری جیۆسیاسی و ته‌ندرووستی و شه‌ڕ و گرژییه سه‌ربازییه‌كانن و رێكخراوه‌كه‌یان كار بۆ خاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |