ZNA- هەولیر
نیوزیلەند بە یاسا کێشانی جگەر بۆ گەنجان بەیەکجاری قەدەغە دەکات.
بە پێی یاسایەکی نوێی نیوزلەند، توتن یان جگەرە نابێت بەو کەسانە بفرۆشریت لەدوای ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ەوە لەدایک بوونه.
ئەم یاسایە بە ٧٦ دەنگی ئەرێ لەبەرانبەر ٤٣ دەنگی نەرێدا پەسەند کرا.
ئەمەش مانای ئەوەیە لە داهاتوودا ئەگەر کەسێک بیەوێت جگەرە بکڕێت، بۆئەوەی تەمەنی بزانرێت پێویستە ناسنامەی خۆی پێشان بدات.
دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە لەڕێگەی یاساکەیان، هەوڵ دەدەن خەڵکی ئەم وڵاتە لە بەکارهێنانی جگەرە دوور بخەنەوە، بەڵام دژبەرانی ئەم یاسایە دەڵێن ئێستا کێشانی نێرگەلە لە وڵاتەکەیان زۆر لە جگەرە بەرفراوانترە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |