ZNA- هەولیر
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێ حکوومەتی ئیران لە سەرکوت و لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ناڕازی وەک ئامرازێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی هاووڵاتیان کەڵک وەردەگرێ.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دوو ڕاگەیاندراوی جیاوازدا لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوەردی ئیدانە کردووە و هاوکاتیش نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری لەسێداردانی هونەرمەندێکی کورد دەربڕیوە.
ئەم ڕێکخراوە جیهانییە بە ئاماژە کردن بەوەی سامان یاساین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ئێڤینی تارانەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی کەرەج، ئاشکراشی کردووە کە رەنگە ئەم گواستنەوەیە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەم هونەرمەندە بێت.
ڕێکراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە بە مەبەستی ڕاگرتی لەسێداردانی ناڕازییان، گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |