English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: ''زیاتر لە ٤٠٠ ئۆکراینیی لەسەر سنوور دەستگیرکردووە
2022-12-13 [06:33 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە رووسیا دەڵێت، زیاتر لە ٤٠٠ ئۆکراینی نەتەوەیی و ئەنجامدەری تاوانی جەنگ لە کاتێکدا هەوڵیان داوە سنوورەکانی رووسیا ببەزێنن، دەستگیرکراون.

ئەم کۆمیتەیە لە راگەیەندراوێکدا گوتوویەتی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا، ئەلێکسادەر بۆرتینکۆڤ کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، کاری ئەمساڵی کۆمیتەکە هەڵسەنێندراوە. باس لەوە کراوە، ''زیاتر لە ٤٠٠ ئۆکراینی نەتەوەیی و ئەنجامدەری تاوانی جەنگ لە کاتێکدا هەوڵیان داوە سنوورەکانی دەوڵەت ببەزێنن لە خاڵەکانی کۆنترۆڵدا، دەستگیرکراون.

لە درێژەی ئەم راگەیەندراوەدا هاتووە، هەزار و ٢٦ کەسیش کە لە کردەی تیرۆریستییەوە تێوەگلاون، رێگەیان پێ نەدراوە بچنە رووسیای فیدراڵەوە''.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad