ZNA- هەولێر لە بەردەوامیی دابەزینی خێرای نرخی پارەی ئێران لە چاو پارەی وڵاتانی دیکە دۆلاری ئەمریکا ئێستا لە بازاڕی ئازادی تاران ٣٨هەزار و ٥٩٠ تومەنە.
نرخی ١٠٠٠ دیناری عراقی لە بازاڕی تاران گەیشتووەتە ٢٦هەزار و ٤٥٠ تومەن و یک ئێرۆی ئەوروپا نرخەکەی ٤١هەزار و ٤٥ تومەن و پاوەنی بەریتانیاش گەیشتە ٤٧هەزار و ٨٢٠ تومەن.
نرخی دۆلاری ئەمریکا شانبەشانی خۆی نرخی دراوی وڵاتانی دیکەش لە بەرانبەر تومەندا بەرز دەکاتەوە. بەهای دۆلار لە چاو رۆژی رابردوو نزیکەی هەزار تومەن گرانتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەی نەرخەی بەردەوام بێت.
دابەزینی نرخی پارەی ئێران تەوژمی قورسی خستووەتە سەر ژیانی فەرمانبەران و بە شێوەیەکی بەرچاو دەستەڵاتی کڕینی پێداویستیی ژیانی لێ کەم کردوونەتەوە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |