ZNA - هەولێر لە یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کرواتیا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر لە بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشتر بینراو لە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، لە خولەکی 34 لیۆنێل مێسی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
دوای تێپەڕبوونی تەنیا 5 خولەک جارێکی تر ئەرجەنتین توانی لە ڕێگەی ئەلڤارێزەوە جارێکی تر تۆڕی کرواتیا بهەژێنن، ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی کرواتیا چەندین گوڕانکاری ئەنجامدا، بەڵام لە هێرشێکی پێچەوانەدا ئەلڤارێزە توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئەرجەنتین لە خولەکی 69دا تۆماربکات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە و لە یاری داهاتوو ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان فەڕەنسا و مەغریب دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |