هەولێر - ZNA
نانسی عەجرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی، ئاهەنگێک لە دوبەی لە ئیمارات سازدەکات.
ئاهەنگەکە لە 12 ئەم مانگە سازدەکات و بڕیارە گوڵبژێرێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
دوایین بەرهەمی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی "علشانك"ـە و لە تێکستی شادی نور و لە ئاوازی بیلال سرورە.
هەروەها بەرهەمێکی دیکەی بەناوی "صح صح"ـە و لە تێکستی ئەحمەد عەلائەدین و ئاوازی مودی سەعیدە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad