هەولێر - ZNA لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە هەولێر، ژمارەیەک تابلۆی زەیتی خرانەڕوو کە چیرۆکی کوشتنی حەوت ئافرەتی لەخۆگرتبوو.
پێشانگەکە تایبەت بوو بە بەرهەمەکانی شێوەکار شایان شەهیر نورەدين و لەلایەن پەیامنگەی گۆتەی ئەڵمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و سێڤ گەلەری کرایەوە.
چالاکییە هونەرییەکە بەناونیشانی "رۆح و خەونەکان هەرگیز لە بیرن ناکرێن"یە و رۆژی شەممە لە گەلەری فرێمینگ کرایەوە و 16 رابلۆ خرانەڕوو.
پێشانگەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هێلان کرایەوە کە پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و سێڤ گەلەری سازی دەکات.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |