هەولێر - ZNA هەمووان تایلەر سویفت وەک گۆرانیبێژێکی ئەمریکی دەیناسن و بەشێکیش دەزانن کە لە چەند بەرهەمێکدا رۆڵی گێڕاوە، بەڵام ئەوەی نوێیە ئەوەیە کە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی بڵندی سینەمایی دەکات.
کۆمپانیای 'Searchlight Pictures هەواڵەکەی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد، بەڵام باسی لە وردەکای بەرهەمەکە و ستافەکەی نەکرد.
سویفت لە 2021 کورتە فیلمێکی 14 خولەکی بڵاوکردەوە و خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەو گۆرانیبێژە لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی "Midnights " بڵاوکردەوە و لە سێ رۆژدا یەک ملیۆن کۆپی ناسێندراوە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |