هەولێر - ZNA هەردوو هونەرمەند کەمال محەممەد و ئازیتا لوقمان بەرهەمێکی هاوبەشیان بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە بەناوی "خەونی ئازادی"یە و لە تێکستی دیار هەڵەبجەییە و لە ئاوازی شادەمیر نامۆیە، هەروەها دابەشکردن و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
ئەم بەرهەمە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهاتووە، تێیدا وێنەی ژینا ئەمینی و خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەخۆدەگرێت.
بەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەرهەمیان لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |