ZNA-هەولێر
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 4 ی 12 ی 2022، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 كرد. بەگوێرەی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-12-2022 مووچەی وەزارەتەكانی، پلاندانان، پیشەسازی،سامانە سرووشتییەكان،گواستنەوەو گەیاندن،كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت. هەر بە گوێرەی خشتەكە لە رۆژانی 22،21-12-2022 بەدابەشكردنی مووچەی خانەشینی پێشمەرگە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دێت
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad