ZNA-هەولێر گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، قوربانیانی هاتووچۆ لە قوربانییەکانی تیرۆر زیاتر بووە.
خالد مهحهنا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سیسته‌می هاتووچۆی عێراق و شه‌قامه‌كان، پێویستیان به دووباره رێكخستنه‌وه هه‌یه و قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له قوربانیه‌كانی تیرۆر زیاتربووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژانه به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه كه‌سێك گیان له‌ده‌ستده‌دات و 19 كه‌سیش برینداردەبن.
راشیگەیاندووە، ته‌نیا له مانگی ئه‌یلوولی ئەمساڵدا 30 کەس لە عێراق بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوە و 241 کەسی دیکەش برینداربوونە.
خالد مهحهنا باسی لە ئامارەکانی هاتووچۆ لە ساڵی رابردوو دەکات و دەڵێت: "كۆی رووداوه تۆماركراوه‌كانی هاتووچۆ له ساڵی 2021 زیاتر له 10 هه‌زار بووه و به‌هۆیه‌وه 2709 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |