English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەک تەقینەوەی بەهێز ناوەڕاستی کیێڤیان هەژاند
2022-12-14 [08:43 AM]

ZNA-هەولێر


بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک تەقینەوەی بەهێز ناوەڕاستی کیێڤیان هەژاند، کە پێدەچێت لەئاکامی کەوتنەوەخوارەوەی چەند مووشەکێکەوە روویاندابێت. 

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە تەلەگرام رایگەیاند، لە ناوچەی شێڤچێنکیڤسکی لە ناوەراستی پایتەختی ئۆکرانیا چەند تەقینەوەیەک روویانداوە، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی چەند مووشەکێک لەو پارێزگایە روویانداوە.

ڤیتالی بونێچکۆ، بەرپرسی ناوچەی ژیتۆمیر کە نزیک کیێڤە، لە تەلەگرام هۆشداری داوە لەوەی دوای هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆی سەر کیێڤ رەنگە زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رووبدات.

مێلیندا سیمۆنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئۆکرانیا لە تویتەر رایگەیاند، لە دەرەوە دەنگی تەقینەوە دێت، لە پەنجەرەکان دووربکەونەوە، گوتیشی "هێشتا زووە بۆ هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر کیێڤ".

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ راشیگەیاند، سیستمی بەرگری 10 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خستەخوارەوە، کە دروستکراوی ئێرانن. 

لەلایەکی دیکەوە، پێنتاگۆن رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، ئەمەریکا بەنیازە مووشەکی پاتریۆت بدات بە ئۆکرانیا. رووسیاش بەردەوام هۆشداری داوەتە ئەمەریکا لەدژی هەنگاوێکی لەمجۆرە.  





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad