English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودانی بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکان شەش مانگ مۆڵەت دەداتە بەرپرسانی حکومەت
2022-12-14 [08:47 AM]

ZNA-هەولێر


سیاسی

سوودانی بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکان شەش مانگ مۆڵەت دەداتە بەرپرسانی حکومەت

Kurdistan24 هه‌ولێر   3 كاتژمێر

      

عێراق

 

K24 – هەولێر

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سێ تا شەش مانگ، وەک مۆڵەتی داوەتە وەزیر، پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەرک و کارەکانیان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی 13ی ئەم مقانگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تێیدا بڕیار لەسەر بەرنامەی حکومەت دراوەو سوودانی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە بەرنامە حکومەتەکەی تێڕوانینیە بۆ داھاتوو، ھەروەھا رەنگدانەوەی پلان و بەرنامەی وەزارییە کە لە قوناغی داھاتوودا جێبەجێی دەکات.

سوودانی راشیگەیاندووە، کارەکانی حکومەت لەبەر رۆشنایی بەرنامەی حکومەتی پەسەندکراودا ھەڵدەسەنگێندرێت و ھەڵسەنگاندنەکەیش بۆ وەزیر، بریکاری وەزارەت، پارێزگار، راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی دەبێت لە کاتی دیاریکراودا، هەروەها سێ مانگی وەک مۆڵەت داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی ئەرک و کارەکانیان، ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی چەندە بەرنامەی حکومەتیان جێبەجێ کردووە، ھەروەھا شەش مانگیشی وەک مۆڵەت داوەتە وەزیر، پارێزگار و راوێژکارەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەرک و کارەکانیان.

وەک نووسینگەی سوودانی ئاماژەی پێداوە، بڕیاردراوە کە لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا، لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، ھەروەھا پێکھێنانی لیژنەی لاوەکی لەھەر وەزارەتێک بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی و ئەوەی کە پێویستە لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا جێبەجێ بکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەبەر رۆشنایی دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدیھێنانی ئامانجەکانی، ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی پەسەند کردووە کە وەزارەتی پلاندانان، دەزگا سەربەخۆکان و قەوارەکان پەیوەست نین بە وەزارەت و پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێمەکاندا، بەڵام پابەندن دەبن بە جێبەجێکردنی پڕۆژە و بەرنامە بەپێی کارە لە پێشینەکانی حکومەت کە لەناو بەرنامەی وەزارییدا ھاتووە بەپێی تایبەتمەندیەکان، ھەروەھا وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە پابەندەبن بەدابینکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەت و ھەردوو بودجەی بەکاربردن و وەبەرھێنان.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad