ZNA - هەولێر ئەمشەو لە یاریەکانی جامى جیهانى 2022ى قەتەر و لە یاری پێش کۆتایی، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کاتژمێر 10ی شەودا لە یاریگاى ئەلبەیت، جەنگی گەیشتن بە یاری کۆتایی بەڕێوەدەچێت،
فەڕەنسای پاڵەوانی جامی ڕابردوو بە سەرکردایەتی ئیمباپێی لاو ڕووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.
کەلەشێرەکانی فەڕەنسا دەیانەوێت بۆ جاری سێیەم و جاری دووەم لەسەر یەک ئەم نازناوە بەدەست بهێنن،
هەرچی مەغریبە وەک یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی گەیشتووتە ئەم قۆناغە و دەیەوێت مێژوو بۆ خۆی تۆمار بکات.
بۆیە هەرچی لە توانای هەیە ئەمشەو دەیەوێت جەنگەکە لە فەڕەنسیەکان بباتەوە.
ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە |