ZNA – هەولێر
پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات و کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دەبێت وەڵامیان بۆ هێرشەکانى تورکیا هەبێت.
پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەم هێرشانە ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن و نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بە هێرشی زیاتری تورکیا بدات.
پەرلەمانی ئەوروپا جەختیشی كردەوە، دەبێت تورکیا بە زووترین کات هێرشەکانی ڕابگرێت هێندەی تر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە نەخاتە مەترسییەوە.
ئەمە لە کاتێكدایە، تورکیا بڕیاریداوە بێجگە لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێرشی زەمینیش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات و سەرۆکی ئەو وڵاتەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەدرێژایی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سوریا ناوچەی ئارام دروست دەکەن.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |