ZNA – هەولێر
بانگەشەی ئەوە کرا کە پلانی ئەمریکا بۆ ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەگەری هەیە لە ناو ئەم هەفتەیەدا بڕیارەکە رابگەیەندرێت.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئەمریکا، ئیدارەی ئەمریکا لە بەرامبەر داواکارییەکانی سەرکردەکانی ئۆکراینا بۆ ناردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دژی رووسیا بیر لە ناردنی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت بۆ ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلانەکە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەو پەسەندکردنە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە دەدرێت و ئەگەری هەیە لە 15ی کانوونی یەکەم بە فەرمی رابگەیەندرێت.
هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |