ZNA - ههولێر
لە سۆماڵ کێشەی خۆراک بەردەوامە، ئهمه كێشهیهش له ئهنجامی كهمی بارانبارینهوه سهری ههڵداوه بههۆیهوه نزیکەی هەشت ملیۆن کەس تووشی بەدخۆراکی بوون.
لەو راپۆرتەی کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی کەمیی باران بارینەوە لە ساڵی ٢٠٢٠وە کێشەی خۆراکی پەیوەست بە وشکەساڵییەوە بەردەوامە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس تووشی بەدخۆراکی بوونەتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە وشکەساڵی بەردەوام دەبێت و ئەو دۆخەی ئێستا هەیە خراپتر دەبێت.
پێشبینی ئەوە دەکرێت کە کاریگەریی کێشەی خۆراکی پەیوەست بە وشکەساڵی لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەکە و مۆگادیشۆ-ی پایتەخت و چەندین ناوچەی دیکەی وڵاتەکە بەردەوام بێت.
خەڵکی سۆماڵ کە بەشێوەیەکی گشتی ژیانیان بە ئاژەڵدارییەوە بەڕێدەبەن، زۆرینەیان بەهۆی وشکەساڵی و پێکدادانەکانەوە ناچار کراون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
AA
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |