ZNA - هەولێر
نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی بە زۆرینەی دەنگ ئێرانی لە كۆمسیۆنی ژنان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرد.
ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ رەشنووسی دەركردنی ئێران لە كۆمسیۆنی مافی ژنی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرد. 29 وڵات دەنگیان پێ داوە، ھەشت وڵات رەتیانكردووەتەوەو شانزدە وڵاتیش دەنگیان نەداوە.
ئێران لەسەر داوای ئەمریکا بە هۆی سەرکوتکردنی ژنانی ناڕازیی ئەم وڵاتە لە کۆمسیۆنی ژنانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |