ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مەغریبی بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 5 دا تیۆ هێرناندێز تۆڕی گۆڵی بۆنۆی هەژاند و فەڕەنسای پێشخست،
فەڕەنسا باشتر دەبینرا و لە خولەکی 17 جیرۆ تۆپێکی لە ستوونی گۆڵی مەغریبدا، بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی مەغریب دوای چەندین گوڕانکاری هاتەوە نێو کەش و هەوای یاریەکە و باشتر دەرکەوت،
بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و تاکۆ لە خولەکی 79 دوای گۆڕانکاریەکی سەرکەوتوانە ڕاندال موانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی فەڕەنسای تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی لە 18ی مانگ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
لە 17ی مانگ هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و مەغریب بۆ پلەی سێیەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |