ZNA – هەولێر
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران دەکەن.
محەممەد ئیسلامی، لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکەن. ئیسلامی بە ئاماژە کردن بەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئاژانس بەردەوامە، هیواشی خواست بەرپرسانی ئاژانس لەم سەردانەدا بە ئاراستەی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان هەنگاو هەڵبگرن.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە مانگی رابردوودا بە هۆی وڵام نەدانەوەی ئێران بە پرسیارەکانی ئاژانس سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنەواری یۆرانیۆم لە سێ بنکەی ڕانەگەیاندراوی ئێران بریارنامەیەکی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسند کرابوو. لە بەرانبەریشدا ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بۆ 60٪ بەرز کردەوە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |