ZNA – هەولێر
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاشکرای کرد، کونسوڵی گشتی چین لە مانچێستەر و پێنچ دیپلۆماتکاری دیکەی وڵاتەکە بە بریاری پەکین بەریتانیایان جێهێشتووە.
جەیمس کلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەم دەگەڕێتەوە، کە کۆمەڵێك خۆپیشاندەری دژی حکومەتی چین لەلایەن دیپلۆماتکارەکان رووبەرووی توندوتیژی بوونەوە.
کلێڤەرلی نیگەرانیی خۆی لە هەنگاوەکەی چین دەربڕی، چونکە لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتەکانی توندوتیژی دەستیپێکردبوو و داوا لە دیپلۆماتکارەکان کرابوو پاریزبەندی دیپلۆماسی خۆیان بەلاوە بنێن و لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |