ZNA-هەولێر بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی رابردوو سوودی بانکی بە رێژەی 0.5٪ بەرزکردەوە، بەوەش نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بۆ 1800 دۆلار دابەزی.
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ تاوەکو پێش راگەیاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە تاوەکو 1824 دۆلاریش بەرزببووەوە، بەڵام لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، پێش ئەوەی کۆتایی بە بەرزکردنەوەکانی سوودی بانکی بهێنن، جارێکی دیکەش سوودی بانکی بەرزدەکەنەوە بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە و بەوپێیەش نرخی زێڕی دابەزاند.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |