English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
2022-12-15 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


ئیحسان شەمران یاسیری ،ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق لە میانی سیمپۆزیۆمێكدا لە پێشانگای كتێبی عێراق، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ و هۆكارەكانی، گوتی: بانكی ناوەندی لەم دواییانەدا سەكۆیەكی بۆ پەنجەرەی فرۆشتنی دراو دروستكردووە ،كە بانكە مۆڵەتپێدراوەكان داواكاری كڕین بەناوی كەسەكانەوە پێشكەشی دەكەن و ناوەكان بە تەواوەتی هەژمار دەكرێن و بانكەكە ڕۆژێك پێش بەرواری زیادكردنەكە بڕیار دەدات بۆ فرۆشتنی ئەو دراوەی كە پێشكەش كراوە بۆ كڕین، دوای جێبەجێكردنی مەرجەكان ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكاری كڕینی دۆلار پێشكەش بە بانكە مۆڵەتپێدراوەكان دەكەن و جۆری كاڵاكە پشتڕاست دەكەنەوە و لە هەندێك ڕۆژیشدا، ڕێژەی داواكارییە ڕەتكراوەكان گەیشتۆتە 40% بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ مەرجەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی فیدراڵی ئەمریكا لای خۆیەوە لەم دواییانەدا مەرجی توندی داناوە كە پابەندمان دەكات بە نمایشكردنی لیستی ئەو دۆلارانەی لەسەری فرۆشراون كە ناوی خەڵك و سودمەندەكانی تێدایە، هەروەها 15 ڕۆژی دەوێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی بانكی فیدراڵی بخەینەڕوو.پرۆسەی فرۆشتنیش دەوستێت ئەگەر بانكی فیدراڵی ناڕەزایەتی دەرببڕێت. لەسەر ناوێكی دیاریكراو ،یان لێكچوونی ناوەكان ، یان گومان هەیە لە مەبەستی كڕینی دۆلارەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، بانكی فیدراڵی لە پرۆسەی زیادكردن 3 دەستەی چاودێری بۆ فرۆشتنی دۆلار بۆ پشكنینی شوێنی مەبەست لە دوای فرۆشتنەكە داناوە، پشكنین دەكەن بۆ ئەوەی دۆلارەكە نەگاتە لایەنە تیرۆریستییەكان یان قەدەغەكراوەكان، هەروەها فرۆشتنی دۆلار لە عێراقدا كەوتۆتە ژێر چاودێری توندی بانكی فیدراڵی ئەمەریكا چونكە خۆی دەرهێنەری دۆلارە.
جەختیشی كردەوە، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار زیاترە لە هەزار و 500 دینار، كە ئێمە بە ئاسایی و گونجاوی دەزانین بە پشتبەستن بەو شتانەی باسمان كرد، هەروەها هیچ كێشەیەك لەگەڵ بانكی ناوەندیدا نییە لە دابینكردنی دۆلار بۆ فرۆشتن .

هەروەها دوێنێ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی پەیوەست بەچارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەركردووە و رایگەیاند كە  هیچ ڕێككەوتنێك بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار بەرامبەر دینار نییە.  





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad