ZNA- هەولێر
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی دەڵێ لەسێدارەدانی خەڵک لە ئێران، ئیرادەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکدەنگی لە بەرانبەر ئەم حکوومەتەدا پتەوتر دەکات
جەیک سۆلیڤان لە ڕاگەیاندراوێکدا پێشوازی لە دەرکرانی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بڕیارەکەی بە بڕیارێکی مێژوویی ناوبرد کە بە هۆی سەرکوتی ژن و کچان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بڕیاری لێ دراوە.
سۆلیڤان جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری جیهان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی حکوومەتی ئێران لە بەرانبەر سەرکوتی ئاشتیخوازانەی ژنان و کچانی ئەم وڵاتە و یارمەتیدانی توندوتیژی لە دژی خەڵکی ئوکراین و سیاسەتە تێکدەرانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵامدەر و بەرپرسیار بێت.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |