ZNA- هەولێر
ئەلبین کورتی سەرۆک وەزیرانی کۆسۆڤۆ داواکارییەکەی رادەستی میکولاس بیک وەزیری حکومەتی چیک بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا کرد، بەوپێیەی ئێستا چیک سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات.
کۆسۆڤۆ چەندجارێک داوای بوونە ئەندامی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، ئاستەنگی سەرەکی ئەوەیە هەریەکە لە یۆنان، ئیسپانیا، رۆمانیا، سلۆڤاکیا و قوبرس دانیان بە کۆسۆڤۆدا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ نەناوە.
کۆسۆڤۆ زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەلبانین، ساڵی 2008 لە سربیا جیابووەتەوە و سەربەخۆیی راگەیاندووە، ئەو پێنج وڵاتەش ترسی ئەوەیان هەیە بە بوونە ئەندامی کۆسۆڤۆ لە یەکێتی ئەوروپا پێکهاتەکانی ناو وڵاتەکانیان داوا سەربەخۆیی بکەن.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |