English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: دەمانەوێت سووریا و تورکیا و رووسیا بەیەکەوە هەنگاو بنێن
2022-12-15 [09:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "دەمانەوێت سووریا و تورکیا و رووسیا بەیەکەوە هەنگاو بنێن، بۆ ئەمەش سەرەتا پێویستە رێکخراوە هەواڵگرییەکانمان و دواتر وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەمان کۆببنەوە. با دوای کۆبوونەوەکانی ئەوان ئێمەش وەک سەرکردەکانی (تورکیا، سووریا و رووسیا) کۆ ببینەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای سەردانەکەی بۆ تورکمانستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا و لەناو فڕۆکە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی رۆژەڤەوە دوا.

ئەردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەکردەکانی سووریا و رووسیا گوتی: "دەمانەوێت سووریا و تورکیا و رووسیا بەیەکەوە هەنگاو بنێن، بۆ ئەمەش سەرەتا پێویستە رێکخراوە هەواڵگرییەکانمان و دواتر وەزیرەکانی بەرگریی و دەرەوەمان کۆببنەوە. با دوای کۆبوونەوەکانی ئەوان ئێمەش وەک سەرکردەکانی (تورکیا، سووریا و رووسیا) کۆ ببینەوە. داوام لە پوتین کرد ئێمە وەک سەرکردەکانی (تورکیا، سووریا و رووسیا) کۆ ببینەوە، ئەویش پێی باش بوو. بەم جۆرە دەست دەکەین بە زنجیرەی کۆبوونەوەکان".

ئەردۆغان هەروەها دەربارەی بیرە نەوتییەکانی سووریا ئاماژەی بەوە دا کە بیرە نەوتییەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە پارێزراون و گوتی: "لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە بە رژێم دەفرۆشرێت. تائێستا ئاراممان گرت، بەڵام ئیدی ئارامیمان نەماوە".

ئەردۆغان لەسەر دوایین جار کاندیدبوون لە ساڵی ٢٠٢٣ رونکردنەوەی دا و گوتی: "ئەمە، بەو واتایە نایەت کە تەیب ئەردۆغان لە سیاسەت دەکشێتەوە".

لەبارەی پشتیوانیکردنی هەمووارکردنی دەستوور لەلایەن پارتەکانی تورکیاوە، ئەردۆغان گوتی: "پێموایە ئیی پارتی و پارتەکانی دەیکەیش پشتیوانی هەموواری دەستوور دەکەن. ئەگەر هەدەپەش پشتیوانی لە هەمووارکردنەوەکە بکات، مایەی سەرسوڕمان نییە. هەربۆیە جەهەپەش پشتیوانی دەکات".

سەرکۆماری تورکیا هەروەها لەبارەی پلانی کودەتاکەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو رێکارەی کە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گرتوویانەتە بەر راستە و گوتی: "خەڵکی وڵاتەکەم زۆر باش لە هەستەکانی ئەڵمانیا لە دژی پلانی کودەتاکە تێدەگات، بەڵام بەداخەوە ناتوانم بڵێم هەمان هەڵوێست لە ئەڵمانیای هاوپەیمانمانەوە دەبینین".

 

AA





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad