ZNA – هەولێر
ژاپۆن لەبەرانبەر هەڕەشەی چین گەورەترین نوێکاری لە سیاسەت و توانای سەربازی دەکات.
فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، لە بەرانبەر هەڕەشەی چین و ئەو ئاڵنگارییانەی لە ژینگەی ئەمنی ناوچەکە هەن، تواناکانیان بۆ بەرگریکردن لە وڵات بەهێزتر دەکەن.
جەختیشیکردەوە، بەشێوەیەکی خێرا توانا سەربازییەکانیان لە پێنج ساڵی داهاتوو زۆر بەهێزتر دەکەن.
بەهێزبوونی توانای سەربازیی چین، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا ترسییان لە دڵی تۆکیۆ دروست کردووە و هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی دەدات و چاوی لەوەیە 400 بۆ 500 مووشەکی تۆماهۆکی ئەمریکایی بکڕێت.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |