English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا بودجەی ساڵانەی بەرگری ووڵاتەکەی بە نزیکەی 600 ملیار دۆلار پەسەندکرد
2022-12-17 [09:04 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانەی بەرگری وڵاتەکەی بە بڕی 585 ملیار دۆلار پەسەندکرد، ئەم بڕەش 45 ملیار دۆلاری زیاترە لەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ  پشتگیرییان لە یاسای رێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی کرد کە پڕۆژە یاسایەکی ساڵانەیە و سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دیاری دەکات.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی سینات کە دەنگییان بە پڕۆژە یاساکە نەدا بەشێکیان لەو لیبڕاڵانە بوون کە دژایەتی زیادبوونی بودجەی سەربازیی دەکەن لەگەڵ پارێزگارانی داراییدا کە دەیانەوێت زیاتر کۆنتڕۆڵی خەرجی سەربازیی بکرێت.

هەفتەی رابردووش، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد، ئێستا پڕۆژەکە رەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە خێرایی یاساکە پەسەند بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، یاسای رێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی بۆ  ساڵی 2023 رێگە دەدات 585 ملیار دۆلار بۆ خەرجی سەربازی دابین بکرێت، هەروەها لە 4.6٪ ی دابینکراوە بۆ زیادکردنی موچەی سەربازان و پشتیوانیکردنی دارایی و کڕینی چەک و کەشتی و فڕۆکە.

هاوکات، بەشێک لەو بودجەیە بۆ پشتیوانیکردن لە تایوان و ئۆکرانیا خەرجدەکرێت .





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad