ZNA - هەولێر ئەمشەو لە درێژەى یارییەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و مەغریب بۆ پلەی سێیەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کاتژمێر 6ی شەو لە یارى دیاریکردنى پلەى سێیەمى جامی جیهانی لە یاریگاى خەلیفەى نێودەوڵەتى لە دەوحەى پایتەختى قەتەر کرواتیا و مەغریب یاری دەکەن .
لەم مۆندیالەدا، ئەم هەردوو هەڵبژاردە بۆ دووەم جارە ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە،
لە جاری یەکەم دا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بوو، لە یاریەکەشدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.
کرواتیا بۆ دووەم جار لەسەریەک سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنابوو، بەڵام مەغریب وەک تاکە هەڵبژاردەى عەرەبى و ئەفریقى بۆ یەکەم جار بوو بگاتە ئەو قۆناغە.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |