English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاخارۆڤا: یەکێتیی ئەورووپا گوشار لە تورکیا دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە سزاکانی سەر رووسیا بکات
2022-12-17 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا بەهۆی لێدوانێکیەوە کە باسی لەوە کردبوو دەبێت تورکیا بەشداری بکات لەو سزایانەی یەکێتیی ئەورووپا بەسەر رووسیادا سەپاندوونی، رەخنەی لە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێلی گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە ناوبراو هیچ بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی نییە.

دوای ئه‌وه‌ی جۆزێپ بۆرێل رایگەیاندبوو: "تورکیا دەبێت وەک ولاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پابەندی سزاکانی سەر رووسیا بێت"، زاخارۆڤا رایگەیاند: "لێدوانەکانی بۆرێل هیچ بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی تێدا نییە. تورکیا بەهۆی پەیوەنديی لەگەڵ حکوومەتی مۆسکۆ کراوەتە ئامانج".

زاخارۆڤا ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێتیی ئەورووپا گوشار لە تورکیا دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە سزاکانی سەر رووسیا بکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رەخنەی لە بۆرێل گرت بەهۆی لاوازی هەڵوێستەکەی و بڵاوکردنەوەی قسەی بێ مانای درۆ، گوتیشی: "نوێنەری باڵا بە خوێندنەوەی ئەو تێبینیانەی پێی دراوە، هیچ بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی نەبووە. ئەم بیرکردنەوەیە رەگ و ریشەی قووڵی لە داگیرکاری و فاشیزمدا هەیە".

هەروەها زاخارۆڤا باسی لەوە کرد کە بۆرێل و بەرپرسانی دیکەی خۆرئاوا، بەرژەوەندیيە نیشتمانییەکانی تورکیا و وڵاتانی دیکە لەبەرچاو ناگرن و، گوتی: "دەکرێت ئەنقەرە ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆرئاوا بکات ببێتە ئەندامی ناتۆ، بەڵام نابێتە بەشێک لە یەکێتیی ئەورووپا و بێبەشیش کراوە لە ناوچەی شنگن".

 

AA





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad