ZNA - هەولێر لە یاریەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و مەغریب بۆ پلەی سێیەم ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی کرواتیا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مەغریب بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 7 یاریزان یوسکو گڤاردیول گۆڵی یەکەمی بۆ کرواتیا بە لێدانێکی سەر تۆمارکرد،
دوای تێپەڕبوونی تەنیا 2 خولەک و لە خولەکی 9 ئەشرەف داری یاریزانی مەغریب گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب تۆمارکردەوە.
سێ خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی ئاسایی یاریەکە، یاریزان میسلاڤ ئورسیچ توانی کرواتیا بکاتە خاوە دوو گۆڵ و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە،
بەڵام هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوون و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات و کرواتیا پلەی سێیەمی جامەکەی بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |