English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
2022-12-18 [07:49 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٤ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا چین و هیندستان و تورکیا و بەشێک لەوڵاتانی ئاسیا گوێڕایەڵی سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر ڕوسیا نابن و نەوت لە مۆسکۆ دەکڕن.

روسیا بەنرخێکی زۆر کەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێک کات ٣٥ دۆلار کەمتر لەنرخی بازاڕەکانی جیهان.

هەفتەی رابردوو نەوتی ڕوسیا بە ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێکراوە.

هۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانیG7بوو بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا بە لە ٥٪ کەمتر لە بەهاکەی خۆی، هەرچەند تاوەکو ئێستا روسیا ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵ.

پێشتر پێشبینییەکان وابوون کە لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad