ZNA-هەولێر
حەیدەر لامی ،ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ئالینا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، فشاری خستە سەر حكومەت، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار. لامی لە میانەی چاوپێكەوتنێك لە بەرنامەیەكی كەناڵی سۆمەرییە گوتی: حكومەتی مستەفا كازمی هۆكاری یەكەمی بەرزكردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو هەڵدەگرێت. هەروەها گوتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووە هۆی سەرلێشێواوی بۆ عێراقییەكان و دۆخێكی نائەمنی لەنێو ئەندامانی كۆمەڵگادا دروستكرد. هەروەها لامی داواش دەكات نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ دۆخی پێشووی بگەڕێندرێتەوە، بەڵام (ژمارە بە ژمارە) تا دەگەینە 137 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad