ZNA-هەولێر ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاریی و ده‌ستكاریكردنی نه‌وتی سپی خێزانه ئاواره‌كانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیان ده‌ستگیركردووه.
دەستەی دەستپاکی عێراق راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیان لەو بڕە نەوتەی بڕیار بووە بەسەر ئاوارەکانی کەرکوکدا دابەشبکرێت، کە بڕەکەی 2 ملیۆن لیتر بووە، دەرکەوتووە لە پێدانی نەوتدا ساختەکاریی کراوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوەشکردووە، زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی له لیسته‌كه‌دا هاتون ناوی وه‌همین و له لیستی ئاواره‌كانی كه‌ركوكدا بونیان نییه.
ڕوونیشی کردەوە، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٣٣١ له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌جێ له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستگیركراون.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |