ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 6 بە کاتی هەولێر، لە یاریگای لوسەیل بەئامادەبوونی زیاتر لە 85 هەزار هاندەر هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەڕەنسا بۆ بەدەستهێنانی جامەکە دەجەنگن.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئیمباپێی لاو، دەیانەوێت بۆ دووەم جار لەسەر یەک و سێیەم جار لە مێژوودا ئەو نازناوە ببەنەوە پاریس.
فەڕەنسا ورەی بەرزی هەیە، بەتایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵات شکستی بە مەغریب هێنا.
هەرچی ئەرجەنتینە، تائێستا بەشێوەیەکی زۆر بەهێز دەرکەوتوون و ئەمشەویش هەموویان دەجەنگن ودەیانەوێت خەونەکەی لیۆنێل میسی بە بەدەستهێنانی نازناوەکە بهێنەدی.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |