ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیەنێت شەش کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران لە بەندیخانەکانی ورمێ و کەرەج مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە پێنج دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە لە بەندیخانەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە دژایەتیکردنی خودا تۆمەتبار کرابوون گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و کەسێکی دیکەش لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج گوازراوەتە بۆ ژووری تاکەکەسی و هەر شەش کەسەکە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە گشتی 39 کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران بە دژایەتیکردنی خودا تۆمەتبار کراون و مەتروسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |