English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی جیهانی.. ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی و جامەکەی بەدەستهێنا
2022-12-18 [07:03 AM]

ZNA - هەولێر


لە دوا یاری جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بباتەوە ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

 

لە گێمی یەکەمدا ئەرجەنتین باشتر بینراو و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەرجەنتین هەژمارکرد و لە خولەکی 23 لیۆنێل مێسی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و ئەرجەنتینی کردە خاوەن گۆلێک،

دوای ئەوە ئەنخێل دیماریا لە خولەکی 36 گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی تۆمارکرد، دوای دوو گۆڕانکاری لەلایەن دیشامبەوە بەڵام گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە گێمی دووەمدا، ئەرجەنتین زاڵ بوو بەسەر یاریەکە تا خولەکی 66،

دوای ئەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەڕایەوە نێو کەش و هەوای یاریەکە و ئەمجارە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ فەڕەنسا هەژمارکرد و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 80 کەلەشێرەکانی کردە خاوەن گۆلێک،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا یەک خولەک جارێکی تر ئێمباپێ تۆڕی گۆڵی ئەرجەنتینی هەژاندو یاریەکەی یەکسانکردەوە.

 

کاتی ئاسایی یاریەکە کۆتاییهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو گێمی زیادکراو.

 

گێمی یەکەمی زیادکراو بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و ئەنجامەکە هەر وەک خۆی بوو،

لە گێمی دووەمی زیادکراو و لە خولەکی 108 لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد،

دوو خولەک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە و لە خولەکی 118 ناوبژیوان لێدانێکی تری سزای بۆ فەڕەنسا هەژمارکرد و کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی خۆی فەڕەنسای تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی یاریەکە بباتەوە و بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی جامەکە.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad