English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە 1 دۆلار بەرزبووەوە
2022-12-19 [06:05 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی دووشەممە 19-12-2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

نرخی نەوت هەفتەی رابردوو بەهۆی نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان نزیکەی 2 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی. 

 

چین کە بە گەورەترین هاوردەکاری نەوت و دووەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهان هەژماردەکرێت لە چاوەڕوانی سێیەم شەپۆلی کۆرۆنادایە بەوپێیەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەو وڵاتە لە دوو هەفتەی رابردوودا رێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاسان کرد.

 

تینا تێنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (CMC Market) رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەرزبووەتەوە، بەڵام گەشبینی بەکرانەوەی ئابووریی چین و سیاسەتە هاندەرانەکانی حکومەتی چین بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پێشبینی بکرێت خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو زیاد دەبێت."

 

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی وزەی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند کە دەست بە کڕینی نەوتی خاو دەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی یەدەکی ستراتژیی نەوتی ئەو وڵاتە. ئەمە یەکەمجارە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست بە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو 180 ملیۆن بەرمیلە دەکاتەوە کە لەمساڵدا لە یەدەکی ستراتژی نەوتی ئەو وڵاتە بەکاری هێناوە.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad