ZNA-هەولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئێران كرد، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه دەگەڕێننەوە، به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستگیركردنی ئۆلیڤیه ڤاندیكاستیل، چالاكوانی مرۆیی به‌لژیكی له كۆماری ئیسلامی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ر هاووڵاتییەکی به‌لژیكی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ش بێت، ئه‌و وڵاته جێنه‌هێڵێت، له‌به‌رده‌م حوكمێكی نادادپه‌روه‌رانه گیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاریش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن له‌و مه‌ترسییه به‌ده‌ر نابن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا، له ماوه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ 200 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌یان له ئێران بوون.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |