ZNA – هەولێر
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2022، لە عێراق زیاتر لە 30 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش جیابوونەتەوە.
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئۆكتۆبەری بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە، تەنیا لە بەغدا 8676 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراون، کۆی گشتیی هاوسەرگیری لە تەواوی دادگەکانی عێراق "بەبێ هەرێمی کوردستان" بریتی بووە لە 32 هەزار و 271 هاوسەرگیری، کە زۆرترینی لە بەغدا بووە، بەپێی ئەو ئامارە، رۆژانە زیاتر لە هەزار هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار دەکرێن.
هەر بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، مانگی رابردوو 6895 جیابوونەوە لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراون کە 2498یان لە دادگەکانی رەسافە و کەرخی بەغدا بوون.
دوای پارێزگای بەغدا، زۆرترین ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە پارێزگای نەینەوا بووە، کە 3223 هاوسەرگیری و 470 جیابوونەوە بووە.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |