ZNA – هەولێر
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنێكیان لە رۆژئاوای پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە لەئەنجامدا چەكدارێكی داعش كوژرا و یەكێكی تر برینداربوو.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند: ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە گوندی عەلی سوڵتان-ی سەربە ناحیەی ریاز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
ڕەسوڵ راشیگەیاندووە کە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەكدارێكی داعش کوژراوە و یەكێكی دیکەیش بریندارکراوە.
ڕۆژی یەکشەممە18-12-2022، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە گوندی عەلی سوڵتان سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵیی بە پلەی رائید و ژمارەیەک پۆلیس کوژراون.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |