ZNA- هەولێر
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە چوار ساڵی داهاتوودا وەبەرهێنان لەو غازەدا دەکەن کە لەگەڵ نەوت دەردەهێنرێت و ڕێگری لە سوتان و بەفیڕۆچوونی دەکەن.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو غازەی ڕۆژانە لەگەڵ نەوت دێتەدەرەوە بگرێتەبەر، ئەوەش پێگەی عێراق لە بازاڕی وزەی جیهانیدا پتەودەکات.
وەزیری نەوتی عێراق ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتەکەی دایڕشتووە لە چەند ساڵی داهاتوودا عێراق سود لە غازی خۆی وەردەگرێت و وەبەرهێنانی تێدادەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلاری مانگانە بۆ خەزێنەی گشتی.
ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە |