ZNA- هەولێر
هێزی دەریایی تایوان بڵاویکردەوە، کەشتیەکی جەنگیان بە 100 سەرنشین و سەربازەوە لەکەنداوی تایوان ژێرئاوکەوت.
هێزی دەریای تایوان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکرد، هێشتا 31 کەس لە تیمی کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکە نادیارن و گەڕان بەدوای بێەشەروشوێنانیش بەردەوامە.
سەبارەت بە هۆکاری ژێرئاوکەوتنی کەشتیە جەنگییەکە، هێزی دەریای تایوان ئاماژەی بەوەدا، زریان و بای توند کاریگەر لەسەر باری کەشتییەکە داناوە و دواتر بووەتە هۆی ژێرئاوکەوتنی،
ئەوەیخستەڕوو، پێش ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکەی بەتەواوەتی ژمارەیەک تیمی فریاکەوتن و هێلیکۆپتەریان ناردووە، بەڵام بەهۆی بەهێزی زریانەکەوە نەیانتوانیوە لەکاتی پێویستدا بگەنە کەشتییەکە.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |