ZNA- هەولێر بەریتانیا پلانەکانی حکومەت بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا بە یاسایی دەکات.
دادگای باڵا بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو پلانانەی حکومەت بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دایناون، یاسایین.
سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانیش رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا بێهیواکەرە و هەڕەشەیە لەسەر ئەو کەسانەی بەدوای پەناگەیەک و شوێنێکی ئارامدا دەگەڕێن.
جەختیشیکردەوە، بڕیارەکە هیچ بنەمایەکی نییە و کاریپێناکرێت، لە ئەگەری ناردنی پەنابەرانیش بۆ رواندا ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتیانەی کاریان لەگەڵ دەکەن ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |