ZNA- هەولێر
شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کریستیان ڕیچارد راوێژکاری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی لە لەنەجەف کرد.
وەفدەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێکهاتوون لە تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و ژمارەیەک نێردەی دیبلۆماسی و ئامانج لەسەردانەکشیان بۆ ماڵی عەلی سیستانی، پێدانی دواین بەرەوپێشچوونەکانە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
شاندەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، قوربانیانی دەستی داعش و خاوەن مافەکان مافی ئەوەیان هەیە کە داوای دادگایکردنی تۆمەتباران بکەن و هیوایان وایە مەرجەعی باڵای شیعەکان هاوکاربێت لە ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی کەمینەکان.
لەبەرانبەردا، عەلی سیستانی جەختی لە گرنگی ڕزگارکردنی ژنانی تورکمان و ئێزدیدییەکان لە دەستی داعش لە سوریا کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، 7 ی ئەم مانگە، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لەنەجەف چاویکەوت بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |